ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرێت و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ژنانی کوردستان و جیهان دەکات، ئێمە بەو پەڕی توانامانەوە خەبات دەکەین بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دوور لەچەوسانەوە و هەبوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و پیاوان، هەروەک لە درووشمەکانمان دا هاتووە (ئازادی، چونیەکی، چالاکی)، لە ژێر ڕۆشانیی ئەمەدا دەرفەتی ئازادانە دەڕەخسێنین بۆ کچان و ژنان تا بێ جیاوازی لە چالاکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، هونەری و هتد. لەگەڵمان بەردەوام بن، بەشانازیەوە لەڕابردوودا ڕێکخراومان چەندین ژنی سەرکردەی بۆ کوردستان پێگەیاندوە، کە لەکایە جیاوازەکاندا خزمەت دەکەن.