ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، لە 27 هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا
پڕۆژەی (KYFO-GRANT) پاڵپشتی دارایی بۆ دروستكردن و گەشەپێدانی پڕۆژە بچووكەكانی لاوانی هەرێمی كوردستان، ڕادەگەیەنێت
لاوانی كوڕ و كچ لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای كەركوك دەتوانن لەم دەرفەتە سوودمەندبن
یەكەم: ناساندنی پڕۆژە (KYFO-GRANT):
لە 27 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دا. ڕێكخراوەكە وەك بەشێك لە كارەكانی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی كار و بەهێزكردنی توانای ئابووریی لاوانی خاوەن پڕۆژە، دەرفەتی پاڵپشتی دارایی بۆ دامەزراندن و گەشەپێدانی پڕۆژەی بچووك، ڕادەگەیەنێت.
دووەم: ئامانجی پڕۆژەكە:
ئەم پڕۆژەیە ئامانجێكی ئێستایی و ئایندەیی هەیە كە دەیەوێت، پاڵپشتی لاوان بێت لە دابینكردنی دەرفەتی كار و گەشەپێدانی ئەو پڕۆژانەی كە لاوانی كوڕ و كچی كوردستان دایانمەزراندووە، ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، بڕوای بەو بنەما هەیە كە، پاڵپشتیكردنی لاوان و ڕەخساندنی ژینگەی خۆ بەهێزكردن و لەناویشیاندا بەهێزكردنی لایەنی ئابووریی، بنەمای بەهێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی و پێشكەوتنی كوردستانە.
سێیەم: پڕۆژەكە چی یە؟
(KYFO-GRANT)، بریتییە لە پاڵپشتی دارایی بەشێوەی بەخشین، لەلایەن ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستانەوە بۆ لاوانی كچ و كوڕ دابیندەكرێت. (KYFO-GRANT) كار لەسەر چوارچێوەیەكی زانستی و سەردەمییانە بۆ ئاراستەكردنی پاڵپشتی دارایی پڕۆژەكان دەكات، بەجۆرێك كە لاوان لە ڕێگەی بیرۆكە و پڕۆژەكانیانەوە بتوانن بەشداریی لە چارەسەری كێشە و پرسەكانی ئێستای كۆمەڵگەی كوردستانیی دا بكەن و هاوئاهەنگی هەوڵە نیشتمانییەكان بن بۆ هەڵكردن لەگەڵ گۆڕانكارییە نوێیەكان و تێگەیشتن لێیان.
چوارەم: زانیارییەكان:
(KYFO-GRANT) پاڵپشتی دووجۆر لە پڕۆژەكانی لاوان دەكات، ئەوانیش:
1- پڕۆژەی بچووك بۆ دەستپێكەران (Small Business Startup).
2- ئەو پڕۆژانەی كە ئێستا بوونیان هەیە بۆ مەبەستی گەشەپێدان Improvement)).
3- لەم پڕۆژەیەدا 6 شەش لاوی كوڕ و كچ بە یەكسانی (3 كوڕ) و (3كچ) بۆ هەردوو جۆری پڕۆژەی دەستپێكەران و گەشەپێدان، پاڵپشتی دارایی وەردەگرن بەبڕی 2000$ تەنها دوو هەزار دۆلاربۆ دەستپێكەران، وەبڕی 1500$ تەنها هەزارو پێنجەسەد دۆلار بۆ ئەو پڕۆژانەی كە گەشەی پێ دەدەن.
پێنجەم: مەرجەكان بۆپێشكەشكردن بۆ پڕۆژە بچووكەكانی دەستپێكەران (Small Business Startup).
1- پێویستە پێشكەشكار تەمەنی لە20 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 27 ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لەدایكبووی (26/5/ 1999) تا (26/5/2006) دەتوانێت داواكاریی پێشكەش بكات.
2- نابێت خوێندكار بێت.
3-پێویستە پڕۆژەكەی لە یەكێك لەم بوارانەدا بێت:
– ژینگە.
– تەكنۆلۆجیای زانیاریی و زیرەكیی دەستكرد.
– بەرهەمهێنانی خۆراكی ئەندامیی (ئۆرگانیی).
-گەشتوگوزار.
4- پێویستە پڕۆژەكە، بنەما و تایبەتمەندییەكی “ناوازە- Unique”ی تێدابێت.
5- پێویستە ئەو لاوەی كە داواكاریی پێشكەش دەكات، دانیشتوی یەكێك لە پارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، سلێمانی، دهۆك، یان هەڵەبجە بێت و بە بەڵگەی فەڕمی بیسەلمێنێت.
6- هەر لاوێ (كوڕ و كچ) لە پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان سوودمەند ببێت، ڕێكخراو گرێبەستێكی قانونیی بەگوێرەی بنەما قانونییە كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵدا دەبەستێت كە گرەنتی بەردەوامبوونی پڕۆژەكەی هەتا شەش مانگ دەكات، بەپێچەوانەوە بڕی پارەی پاڵپشتییەكەی لەڕێگەی قانونەوە لێ وەردەگیرێتەوە.
شەشەم: مەرجەكان بۆ پێشكەشكردن بۆ پڕۆژەی گەشەپێدان Improvement)):
یەكەم: مەرجەكان بۆ ئەو پڕۆژانەی كە پلانی گەشەپێدانیان هەیە
1- پێویستە پێشكەشكار تەمەنی لە20 ساڵ كەمتر و لە 27 ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لەدایكبووی (26/5/ 1999)وە تا (26/5/2006) دەتوانێت داواكاریی پێشكەش بكات.
2- نابێت خوێندكار بێت.
3-پێویستە پڕۆژەكەی لە یەكێك لەم بوارانەدا بێت:
– ژینگە.
– تەكنۆلۆجیای زانیاریی و زیرەكیی دەستكرد.
– بەرهەمهێنانی خۆراكی ئەندامیی (ئۆرگانیی).
-گەشتوگوزار.
5- پێویستە ئەو لاوەی كە داواكاریی پێشكەش دەكات، دانیشتوی یەكێك لە پارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، سلێمانی، دهۆك، یان هەڵەبجە بێت و بە بەڵگەی فەڕمی بیسەلمێنێت.
6- پێویستە پڕۆژەكە جگە لە خاوەنی پڕۆژەكە، لانیكەم كارمەندێكی هەبێت و گرێبەستی قانونیی هەبێت.
حەوتەم: پابەندبوون و كراوەیی
– دەرفەت بۆ هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ) یەكسانە.
– كۆی پرۆسەكە ئامادەیە بۆ چاودێریی هەمەلایەنە و ڕاگەیاندنەكان.
– مافی پەڵپگرتن (اعتراض) لەهەموو قۆناغەكان دەستەبەرە بۆ هەموو پێشكەشكاران.
– ئەنجامی كارەكان لە هەموو قۆناغێكدا ئاشكرا دەكرێن.
لەم بەستەرانەی خوارەوە ئەتوانن فۆڕم پێشکەشبکەن:
١/ فۆڕـی پێشکەشکردن بۆ گەشەپێدانی پڕۆژە:
٢/ فۆڕـی پێشکەشکردن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژە؛
