بەرێزان : سکرتێری و کادیران و ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان .
بەبۆنەی یادی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستانـەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سکرتێری و سەرجەم کادیران و ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە دەکەین .
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان وێستگەیەکی دیار و کاریگەر بووە لە پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و نیشتمانپەروەر، کە گرنگییەکی زۆرتان بە دۆزینەوە و پەرەپێدانی تواناکانی لاوان داوە و پشتیوانێکی بەهێز بوون بۆ بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانیان .
هیوادارین لە قۆناغی داهاتووشدا، بە هەمان ڕۆحییەت و ئیرادەی داهێنانەوە، بەردەوام بن لە خەباتی مەدەنی و داکۆکیکردن لە مافەکانی لاوان و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگەکەمان .
دووبارە پیرۆزە و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەرێم كەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
