ڕۆژی شەممە ١٣/٦/٢٠٢٦ لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، بە ئامادەبوونی بەڕێز هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو مەراسیمی کۆتایی و ڕاگەیاندنی ناوی براوەکانی کایفۆ گرانت، سازدرا.

لەمەراسیمەکەدا کە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کچان و کوڕانی لاو ئەنجامدار، سەرەتا لە لایەن دکتۆر سامان ساڵح باسێک لەسەر پڕۆژەکە پێشکەشکرا و وردەکاری پڕۆگرامەکە بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو لە دەستپێک تاوەکو هەڵبژاردنی براوەکان و بەپێی بیرۆکەو پڕۆژەکانیان.

لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر بەرنامەو پلانی ڕێکخراو لە خزمەتکردنی لاوان و گرنگی پڕۆژەی کایفۆ گرانت بۆ خزمەتکردنی لاوانی کارساز، هەر لە دا کە بەردەوام کارو پڕۆژەی لەم شێوەیە بۆخزمەتی لاوان بەردەوامی پێبدەندرێژەی باسەکەیدا سوپاسی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ ڕۆڵی گرنگیان لە دیاریکردنی براوەکان ی پڕۆژەکە، لەکۆتایشدا بەڵێنی دا کە بەردەوام کارو پڕۆژەی لەم شێوەیە بۆخزمەتی لاوان بەردەوامی پێبدەن
لە بڕگەی کۆتایشدا ناوی براوەکان ئاشکرا کراو خەڵاتی تایبەتی پڕۆژەکەیان پێدرا، پاشان بەشێک لە براوەکان باسی پڕۆژەکانیان کرد و ڕۆڵی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیان بەرزنرخاند لەهاوکاری و دەستگیرۆییان بۆلاوان.

پڕۆژەی کایفۆ گرانت پڕۆژەیەکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بوو لە ۲۷ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا، بۆ پاڵپشتی دارایی لاوان لە کوردستانی باشور کە براوەکانی لە هەر پێنج پارێزگاکەی کوردستان دابوو.

Categories: هەواڵ