هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥
پاش ساڵێکی پڕ لە چالاکی هەمەجۆر لەسەرجەم بوارەکاندا، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەم چالاکییەکانی ڕێکخراو لەسەرتاسەری کوردستان نیشاندەدات.
پاش ساڵێکی پڕ لە چالاکی هەمەجۆر لەسەرجەم بوارەکاندا، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەم چالاکییەکانی ڕێکخراو لەسەرتاسەری کوردستان نیشاندەدات.
لە ڕۆژانی ٦ و ۷ ی ۱۲، لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئەردەن، ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ جاری دووەم بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان کرد. شایەنی باسە خولەکە بۆ ئەندامانی پارتە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عەرەبی ڕێکخرابوو، کە لەلایەن پارتی کرێکارانی بەریتانی و دامەزراوەی FMS ی هۆڵەندی پڕۆگرامەکان ئەوترانەوە و ئەکادیمیای MENA سەرپەرشتی دەکرد. لە خولەکەدا بەشداربووان ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر شارەزایی سەرکردایەتی و داڕشتنی ستراتیژی کەمپەینی هەڵبژاردن و گەشەپێدانی یاسایی. ئامانجی ئەم Read more…
بەمەبەستی سەردانیکردن و لەنزیکەوە بینینی لاوانی سنورەکە،ڕۆژی سێ شەممه ١٤/١٠/٢٠٢٥ سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سەردانی هەریەک لە سەنتەرەکانی سەید سادق، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانی کرد. هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو، سەردانی سەنتەرەکانی سەید سادق، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانی کرد، لەسەرەتای سەردانەکەیدا لەگەڵ لاوانی سەیدسادق کۆبۆوە و گوێی لەداواکاریەکانیان گرت و گفتوگۆیەکی ووردکرا دەربارەی پرسەکانی لاوان، پاشان گفتوگۆکرا دەربارەی ڕۆڵی لاوان لەسەرخستنی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر لەشاری سەیدسادق Read more…
. لە ڕۆژانی ۲٨٫٢٩٫٣٠ سێپتێمبەری ٢٠٢٥ لەشاری سلێمانی پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئەنجامدرا، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەزانکۆ و پەیمانگای حکومی و ئەهلی لە سەرانسەری کوردستان و ووڵاتانی دەرەوە، کە ژمارەیکی زۆر لە خوێندکاران بەشداریان کرد. ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وەکو هاوبەشی پێشەنگای نێکست ستێپ، لەخەمخۆری بۆ داهاتووی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزە، ژمارەیەکی بەرچاو خوێندکاری دەرچووی لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر،کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجەی شەهیدی بردە پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ ئەوەی Read more…
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سەنتەری ڕانیە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژەی ئەنجامدا بۆ (خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ و پشکنینەکانی خوێن) ۆرک شۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەری بە ئەزموون (ڕەوا احمد) پێشکەشکرا بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، کە زیاتر لە ٨۰ کەس لە ۆرک شۆپەکە بەشداربوون. لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداری کردن بە بەشداربوان بەخشرا.
لە ڕۆژانی ١٣ و ۱٤ /٩ / ٢٠٢٥، وەفدێکی لاوان و گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردنیان کرد و بەشدارییان لە خولێکی (سەرکردایەتی سیاسی لاوان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا) کرد، کە بەشداربووانی خولەکە کچان و کوڕانی لاوی حیزبە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عێراق، ئوردن، لوبنان، فەلەستین، میسر و تونس بوون. خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لەلایەن سەنتەری بەهێزکردنی کۆمەڵگا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە پاڵپشتی Read more…
لەم یادە پیرۆزەدا ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات و هیوای بەردەوامی سەرکەوتنتان بۆدەخوازین وەکو هەمیشە.کەناڵی گەلی کوردستان وەکو یەکەمین میدیای بینراوی کورد، لەکاتی خۆیدا داهێنان و شۆڕشێکی میدیایی بوو لە باشوری کوردستان، بۆیە هیواخوازین ئێستاش بەهەمان ڕۆحیەتی ئەوساکەوە هاوتەریب بەداهێنان و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی سەردەم، بەردەوامی بە کارکردنتان بدەن و ببنە زمانحاڵی لاوان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وێڕای سوپاسگوزاری، شانازیش بەوەدەکات لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەم کەناڵە شکۆمەندە دەنگوڕەنگی ڕێکخراوەکە Read more…
ڕۆژی ١٠/٩/٢٠٢٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری سلێمانی، وەفدێکی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە. لەسەرەتای کۆبوونەوەکە هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردو باسی لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان و گۆڕانکاریە حزبییەکانی ناوەخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و تیشکی خستە سەرڕۆڵی لاوان لە گۆڕانکاریەکاندا و ڕۆڵی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لەسەرەتای Read more…
لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ باشووری کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی کۆردناسیۆنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیان کرد، لە شاری سلێمانی و لە گەڵ جێگری سکرتێر کۆبوونەوە دا. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کاروچالاکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان و کارەکانی کۆردناسیۆنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ڕابردوودا کراو ڕۆڵی کارکردنی پێکەوەی بە گرنگ زانرا، هەروەها ئەو ئاستەنگییانەی ڕوووبەڕوی لاوان و گەنجان دەبنەوە بە تایبەت لە باشوری کوردستان و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ڕوودەدەن و ڕۆڵ و Read more…
سەنتەری سەید سادقی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، لە بارەگای سەنتەر، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێنەران و وەرزش دۆستان، کتێبی لە یاریگاکانی موسڵەوە بەرەو چامپیۆنسلیگ، کە بیرەوەریەکانی یاریزانی بەناوبانگی کوردی هەڵبژاردەی عێراق هاوار مەلا محەمەدە، لایەن ئامادەکاری کتێبەکە د. هانا محەمەد کەساس ناسێنرا و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.