بەڕێزان سکرتێر و سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادی لاوان
(٢٧)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوان لە ئێوەو سەرجەم ئەندامانتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم بەردەوام بن لە خزمەتکردنی لاوان و دەرخستنی توانا شاراوەکانیان.

لاوان شادەماری پێگەیشتن و پێشکەوتنی هەموو کۆمەڵگایەکن، لاوانی کوردیش بەدرێژایی مێژوو هەمیشە سەری رمی خەبات و قوربانیدان بوونە و بەشێکی گرنگ بوونە لە خزمەتکردن و پێشخستنی کۆمەڵگا، رێکخراوی ئازادی لاوانیش توانیویەتی خزمەتی بەرچاو پێشکەش بکات، هیواخوازم هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم بتوانن خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی جیاواز دروست بکەن بۆ پێگەیاندنی لاوان و دەرخستنی توانا داهێنەرانەکانیان.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز.

شاڵاو کۆسرەت رەسول

Categories: هەواڵ