هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥
پاش ساڵێکی پڕ لە چالاکی هەمەجۆر لەسەرجەم بوارەکاندا، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەم چالاکییەکانی ڕێکخراو لەسەرتاسەری کوردستان نیشاندەدات.
پاش ساڵێکی پڕ لە چالاکی هەمەجۆر لەسەرجەم بوارەکاندا، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەم چالاکییەکانی ڕێکخراو لەسەرتاسەری کوردستان نیشاندەدات.
لە ڕۆژانی ٦ و ۷ ی ۱۲، لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئەردەن، ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ جاری دووەم بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان کرد. شایەنی باسە خولەکە بۆ ئەندامانی پارتە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عەرەبی ڕێکخرابوو، کە لەلایەن پارتی کرێکارانی بەریتانی و دامەزراوەی FMS ی هۆڵەندی Read more…
بەمەبەستی سەردانیکردن و لەنزیکەوە بینینی لاوانی سنورەکە،ڕۆژی سێ شەممه ١٤/١٠/٢٠٢٥ سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سەردانی هەریەک لە سەنتەرەکانی سەید سادق، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانی کرد. هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو، سەردانی سەنتەرەکانی سەید سادق، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانی کرد، لەسەرەتای سەردانەکەیدا لەگەڵ لاوانی سەیدسادق کۆبۆوە و گوێی لەداواکاریەکانیان گرت و Read more…
. لە ڕۆژانی ۲٨٫٢٩٫٣٠ سێپتێمبەری ٢٠٢٥ لەشاری سلێمانی پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئەنجامدرا، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەزانکۆ و پەیمانگای حکومی و ئەهلی لە سەرانسەری کوردستان و ووڵاتانی دەرەوە، کە ژمارەیکی زۆر لە خوێندکاران بەشداریان کرد. ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وەکو هاوبەشی پێشەنگای نێکست ستێپ، Read more…
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سەنتەری ڕانیە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژەی ئەنجامدا بۆ (خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ و پشکنینەکانی خوێن) ۆرک شۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەری بە ئەزموون (ڕەوا احمد) پێشکەشکرا بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، کە زیاتر لە ٨۰ Read more…
لە ڕۆژانی ١٣ و ۱٤ /٩ / ٢٠٢٥، وەفدێکی لاوان و گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردنیان کرد و بەشدارییان لە خولێکی (سەرکردایەتی سیاسی لاوان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا) کرد، کە بەشداربووانی خولەکە کچان و کوڕانی لاوی حیزبە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عێراق، ئوردن، Read more…
لەم یادە پیرۆزەدا ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات و هیوای بەردەوامی سەرکەوتنتان بۆدەخوازین وەکو هەمیشە.کەناڵی گەلی کوردستان وەکو یەکەمین میدیای بینراوی کورد، لەکاتی خۆیدا داهێنان و شۆڕشێکی میدیایی بوو لە باشوری کوردستان، بۆیە هیواخوازین ئێستاش بەهەمان ڕۆحیەتی ئەوساکەوە هاوتەریب بەداهێنان و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی سەردەم، بەردەوامی بە Read more…
ڕۆژی ١٠/٩/٢٠٢٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری سلێمانی، وەفدێکی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە. لەسەرەتای کۆبوونەوەکە هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردو باسی لە بارودۆخی ناوچەکە Read more…
لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ باشووری کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی کۆردناسیۆنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیان کرد، لە شاری سلێمانی و لە گەڵ جێگری سکرتێر کۆبوونەوە دا. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کاروچالاکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان و کارەکانی کۆردناسیۆنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ڕابردوودا کراو ڕۆڵی Read more…
سەنتەری سەید سادقی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، لە بارەگای سەنتەر، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێنەران و وەرزش دۆستان، کتێبی لە یاریگاکانی موسڵەوە بەرەو چامپیۆنسلیگ، کە بیرەوەریەکانی یاریزانی بەناوبانگی کوردی هەڵبژاردەی عێراق هاوار مەلا محەمەدە، لایەن ئامادەکاری کتێبەکە د. هانا محەمەد کەساس ناسێنرا و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.