هەڤاڵان؛ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

بە بۆنە‌ی 27ەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی ‎رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانەوە، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی خۆشەویست و ئه‌ندامانی رێكخراوەکە و سەرجەم گەنجانی کوردستان دە‌كه‌م، و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم.

رێكخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، وەك ئۆرگانێکی گرنگ بە لاوان له‌رابردوودا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌، له ‌ئاراسته‌كردنی لاوان و پێگه‌یاندنی كادری گه‌نج و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناكانیان و داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی ئەم توێژە زیندووەی کۆمەڵگەکەمان.

ئومێدەوارم هاوتەریبی نوێبوونەوەی یەکێتییەکەمان، رێکخراوی ئازادیی لاوان بە داڕشتنی بەرنامە و کار و پرۆژەی ناوازە و سەردەمیانە، خزمەتی زیاتری لاوان بکات، چونکە سه‌رباری خزمه‌ت ‌و رۆڵ و چالاكییه‌کانی، هێشتا ئه‌ركی گه‌وره‌ ماوه‌ جێبه‌جێی بكات بۆ خزمه‌تكردنی لاوان كه‌ شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكن.

چاوەڕوانی ئەوەتان لێدەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا بەگوڕوتینی زیاتر لەجاران بێنەوە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشان بۆ خزمەتی لاوانی کوردستان.

یادتان پیرۆز و هەر سەرکەوتووبن

رزگار حاجی حەمە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

Categories: هەواڵ