‎له بیست و حەوتەمین ساڵ رۆژی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان پیرۆزبایی لە ھەموو لاوانی ئازاد لە کوردستان دەکەم،ئێمە وەکو(یەكێتی نیشتیمانی كوردستان)دووبارەی دەکەینەوە لاوانی ئێمە پێگەیشتوون تێگەیشتوون وە ھەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن،کە ئێمە زۆر بەرز دەینرخێنین ” یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ” لە دامەزراندنیەوە بەبێ توانا و ھزری سەرکردایەتیەکەی کە ٨٠% گەنج بوون نەیدەتوانی تەم و مژی رێکەوتننامەی جەزائیر رابماڵێت و بانگەشە لە دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ-ی گەلەکەمان بکات .

بەڵێن تازە دەکەینەوە ھەمیشە پشت و پەنای لاوان بین چونکە ھەر لاوانی کوردستانن دوا رۆژی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەن
‎بەم بۆنەیەوە تەئکید لەسەر یەک ریزی گەلەکەمان و تەبایی ناو لایەنە سیاسیەکان دەکەم کە ھەر ئەوەیە تەنھا رێگا بۆ بەگژداچوونەوەی ھەر ھەرەشەیەک لە گەلەکەمان بکرێ و بەسەری دا زاڵبین ئیتر ھەربژین و شاد و سەرکەوتوو و سەربەرزبن

سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

Categories: هەواڵ