بەڕێزان.. سكرتێر و سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوان

لە ساڵیادی ڕێكخراوە ئازادیخوازەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە‌ و سەرجەم گەنجانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان سەرەتای قۆناغێكی نوێبێت و ببنە چەتری كۆكەرەوەی گەنجانی كوردستان.

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە گەنجان باسكی بەهێزی یەكێتی بوون‌ و ئێستاش بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ، وەك سەرۆكێكی گەنج‌ و پاڵپشت بە وزە و توانای گەنجان یەکێتی و کوردستان بەرە و ئایندەیەکی پرشنگدار هەنگاو دەنێت.

ڕفعەت عەبدوڵا

جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

Categories: هەواڵ