بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

لە یادی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

بە گرنگی و پێزانینەوە لە کار و چالاکی رێکخراوەکەتان دەڕوانین و چاوەڕوانین لەڕێی بیرۆکە و پلانی نوێوە لە بوارە جیاوازەکاندا زۆرترین خزمەت بە گەنجانی وڵاتەکەمان بکەن، بۆ ئەم ئامانجە گەورەیەش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانتان دەبین