لە یادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستاندا
پیرۆزباییەكی گەرم لەسەرجەم لاوانى كوردستان دەكەین و ئومێدی بەدیهاتنی هیوا و ئاواتەكانیان بۆ دەخوازین
لە كوردستاندا لاوان هەمیشە پێشەنگ و داینەمۆی تێكۆشان بوون ، لە دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەستپێكردنی شۆرشی نوێشدا سەرقافڵەی ئەم كاروانە بوون ، لە مێژووی شۆرش و بەرەنگاریدا لە پێناو بەدیهاتنی داواكانی گەلەكەماندا لاوان لەڕیزی پێشەوەی گیانفیدایدا بوون .
هەرچەندە لەناو كایەی سیاسی و حوكمڕانیدا یەكێتی هەمیشە بواری بۆ رۆڵ و بەشداری لاوان رەخساندوە ، ئەمڕۆ و لەم یادەدا جارێكی تر پشتیوانی خۆمان بۆ كاراكردنەوەی زیاتری كارەكانتان دووپاتدەكەینەوە كە بە پێی گۆرانكاریەكان و هاتنە پێشەوەی هەلومەرجی نوێ رێكخراوی ئازادیی لاوان بە گوڕ و تینی نوێوە گەشە بە خۆی بدات لە پێناوی وەدیهاتنی ئومێد و خەونەكانی گشت لاوانی كوردستان.
سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو لاوانەی بۆ رزگاری و ئازادی كوردستان گیانیان بەخشی.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
