لەوێستگەی دووەمی سەردانەکەیاندا ئەمڕۆ شەممە ١٤/١٢/٢٠٢٤ وەفدی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی شۆسیالست، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کردوو، تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لە سەرگۆڕەکەی دانا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد لە گۆڕەپانی سیاسی و خەباتی مەدەنی و خزمەتی لاوان و هەموو چین و توێژەکان ، هەر لە کۆنگرەکەدا، ئەجێندای سەردانەکەیانی خستەڕوو و باسی بەهێزی پەیوەندی یەکێتیەکە و ڕێکخراوی ئازادی لاوان کراو باسی لەگرنگی ئەنجامدانی ئەو سەردانانەکرد بۆ لاوان و خزمەتکردنیان.
هەر لەکۆنگرەکەدا ئەو مژدەیان ڕاگەیاند کە کۆنگرەی ساڵی داهاتووی یەکێتیەکە لە شاری سلێمانی ئەنجامبدرێ، کەئەمەش وەچەرخانێکی گرنگە لەمێژووی کاری ڕێکخراوەکەمان و کاریگەری ئەرێنی دەبێت، لەسەر خزمەتەکانی ڕێکخراومان بۆ لاوان.




