هەر ئەمڕۆ شەممە ۱٤/١٢ لە وێستگەی سێیەمی گەشتەکەیان، وەفدی یەکێتی نێونەتەوی لاوانی شۆسیالست بەیاوەری سکرتێری ڕێکخراو، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەیان کرد، بۆ ئاشنابوون بەتاوانەکانی ڕژێمی بەعسی ڕوخاوو کە دەرهەق بە خەڵکی ئەو شارەی ئەنجامداوە، سەرەتا تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و پاشان بەشەکانی مۆنۆمێنتەکەیان بەسەرکردەوە






