بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت، ئەندامان و دڵسۆزانی ئازیزی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی پێنانە نێو ( ٢٦ )بیست و شەشەمین ساڵەی دامەزراندنتان لێ دەکەین.

ئەم مێژووە درێژەی خەبات و تێکۆشان لەژێر سایەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بە بیری نوێگەری و گەنجانە و لاوانەی ئێوەیە، ئەمڕۆ بێرە گەیشتووە و بە شکۆوە یادی دەکەینەوە.

ئێوە لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا، بوونەتە کانگای دروستکردنی پێشمەرگەو و سەرکردەو کادری دڵسۆز و هۆشیار، ناوەندێکی کاریگەر بوونە بۆ پێگەیاندنی ڕۆڵەی دڵسۆز لە کچان و کوڕان بۆ خزمەتکردن بە کورد و کوردستان و یەکێتییەکەمان.

بانگهێشتنامەکەتانم بەدەست گەیشتووە، بەڵام دەبێ بە داخەوە ئەوە بڵێم، بەهۆی سەرقاڵی و پلان و کاری زۆر و پێشوەختە ئامادەکراوم، ناتوانم لەو ڕۆژە پڕشنگدارو یادە مەزن پیرۆزەدا لەگەڵتان ئامادە ببم. بۆیە داوای لێبوردن لە ئێوە و تەواوی ئەندامانتان دەکەین، پێم خۆشە ئەوە بزانن ئەو ئەرکانەی کەوتۆتە سەرشانمان وایانکردووە کە نەتوانم لەگەڵتان بەشدار ببم، هەر لەسەر ڕاستایی ئەو ڕێبازە هەموومان کار دەکەین تا سەری بخەین، بۆیە ئەگەر بمتوانیبوایە لەوێ ئامادەم، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفام پێشکەش دەکردن. ئێستا کە ناتوانم لەگەڵتان ئامادەبم، تکا دەکەم.

ڕێز و خۆشەویستی و تەواوی پاڵپشتیم لێ قەبووڵ بکەن.

خدر مستەفا

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (٦)ی سۆران (ی. ن. ک)