لە ڕۆژی جیهانی لاوان، سەنتەری هەڵەبجەی شەهیدی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە هاوکاری خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکانی کۆلیجی تەکنیکی هەڵەبجە، لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەدا هەستان بە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەر بۆ لاوان و هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە، کە لە چالاکییەکەدا زیاتر لە ۲۰۰ پشکنینی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدرا، کە پشکنینەکان بۆ بەکتریای گەدەو دیاریکردنی گروپی خوێن و پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرە، لەهەمانکاتدا ڕێنمایی پێویستیش بەچارەخوازاندرا بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بپارێزن.




