ڕۆژی سێ شەممە ١٢/٨، لەڕۆژی جیهانی لاواندا سەنتەری کۆیەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی کۆیە، پانێلێکی ڕێکخست بەناو نیشانی (لاوان لە نێوان ئەرکی ئێستا و خواستی ئایندە) کە پانێلەکە چوار تەوەری لەخۆ گرتبوو پەیوەست بە دۆخی هەنوکەیی لاوان و ئاستەنگ و خۆ پێگەیاندن کە تەوەرەکان لەلایەن کەسانی ئەکادیمیەوە پێشکەش کران و گفتوگۆیان
لەبارەوە کرا.
تەوەری یەکەم: لاوان و بەشداری سیاسی
م. حازم عەلی
تەوەری دووەم: کارسازی لەسەردەمی زیرەکی دەستکرد
م. سۆران عمر
تەوەری سێیەم: لاوان و سەردەمی سۆشیال میدیا
ڕۆژنامەنوس هاوکار ڕەندیخانی
تەوەری چوارەم: هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیری لەناو لاواندا.
پارێزەر ئەڤین جوبڕائیل






