ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان – سەنتەری کەرکوک لە درێژەی چالاکییەکانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لاوان، خولێکی بۆ کارامەیی پزیشکی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنج شەممە، ٣١/٧/٢٠٢٥ لە شاری کەرکوک کۆتا ڕۆژی خولی پەرەپێدانی کارامەیی پزیشکی بۆ لاوانی شارەکە بەڕێوەچوو، کە نزیکی ۹۰ کەس لە کچ و کوڕانی لاو و دەرچووی بەشە پزیشکییەکان بەشداریان تێداکرد.
لە کۆتایی خولەکەدا، بە ئامادەبونی هەریەک لە (د. فەرهاد) سەرۆکی کۆمەڵەی تەندروستی کەرکوک و خاتوو (سهام کریم) جێگری سکرتێری ڕێکخراو ، بڕوانامەی بەشداربوون درا بە بەشداربووانی خولەکە.



