ڕۆژی ١٠/٩/٢٠٢٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری سلێمانی، وەفدێکی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردو باسی لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان و گۆڕانکاریە حزبییەکانی ناوەخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و تیشکی خستە سەرڕۆڵی لاوان لە گۆڕانکاریەکاندا و ڕۆڵی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە خزمەتکردنی لاوان و پێگەیاندنی کادیری لاو بۆ حزب و کۆمەڵگا کە لە سێکتەرە جیاوازەکان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، هەربۆیە داوای کرد بەرنامەو پڕۆگرامی ڕێکخراوەکە لەگەڵ پێداویستیە هەنوکەییەکانی لاوان بگونجێندرێت و بەردەوامبن لەخزمەتکردنی لاوان بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ئایدۆلۆژی.
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو، باسی لە کاروچالاکییەکانی ڕێکخراو کرد لە خزمەتکردنی لاوان و دووبارە درووستکردنەوەی پەیوەندییە ناوەخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراو، وەباسی لەگرنگی ڕۆڵی لاوان و ڕێکخراوی ئازادیی لاوانکرد لە پێگەیاندنی کادیری لاو و هێنانەپێشی خوێنی تازە بۆناو کایەی سیاسی و دۆزینەوەی بەهرەشاراوەکانی لاوان لەڕێگای برەودان بەتواناکانیان.
هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکە هەڤاڵانی سکرتارییەت ڕاوبۆچونی خۆیان خستەڕوو لەبارەی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی توانای لاوان و چۆنیەتی خزمەتکردنیان لە داهاتوودا، بۆ ئەوەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وەکو قوتابخانەیەک بمێنێتەوە لە درووستکردنی تاکی سودبەخش بۆ کۆمەڵگا.



