لەم یادە پیرۆزەدا ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات و هیوای بەردەوامی سەرکەوتنتان بۆدەخوازین وەکو هەمیشە.
کەناڵی گەلی کوردستان وەکو یەکەمین میدیای بینراوی کورد، لەکاتی خۆیدا داهێنان و شۆڕشێکی میدیایی بوو لە باشوری کوردستان، بۆیە هیواخوازین ئێستاش بەهەمان ڕۆحیەتی ئەوساکەوە هاوتەریب بەداهێنان و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی سەردەم، بەردەوامی بە کارکردنتان بدەن و ببنە زمانحاڵی لاوان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وێڕای سوپاسگوزاری، شانازیش بەوەدەکات لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەم کەناڵە شکۆمەندە دەنگوڕەنگی ڕێکخراوەکە بووە لەهەموو کارو چالاکی و پڕۆژەکانیدا، بۆیە ئێمەش لەیادی دامەزراندنتاندا، هاوشانی ئێوە دڵخۆشی خۆمان دەردبڕین و دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

Categories: هەواڵ