لە ڕۆژانی ١٣ و ۱٤ /٩ / ٢٠٢٥، وەفدێکی لاوان و گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردنیان کرد و بەشدارییان لە خولێکی (سەرکردایەتی سیاسی لاوان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا) کرد، کە بەشداربووانی خولەکە کچان و کوڕانی لاوی حیزبە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عێراق، ئوردن، لوبنان، فەلەستین، میسر و تونس بوون.

خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لەلایەن سەنتەری بەهێزکردنی کۆمەڵگا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە پاڵپشتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و دامەزراوەی وێست مینیستەر بۆ دیموکراسی، بەسەرپەشتی دامەزراوەی FMS ی هۆڵەندی ڕێکخرابوو.

Categories: هەواڵ

1 Comment

کادیرانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ جاری دووەم بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان کرد – ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان · كانونی یه‌كه‌م 27, 2025 at 4:42 pm

[…] دووەم بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان […]

Comments are closed.