ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سەنتەری ڕانیە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژەی ئەنجامدا بۆ (خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ و پشکنینەکانی خوێن)
ۆرک شۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەری بە ئەزموون (ڕەوا احمد) پێشکەشکرا بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، کە زیاتر لە ٨۰ کەس لە ۆرک شۆپەکە بەشداربوون.
لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداری کردن بە بەشداربوان بەخشرا.





