.

لە ڕۆژانی ۲٨٫٢٩٫٣٠ سێپتێمبەری ٢٠٢٥ لەشاری سلێمانی پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئەنجامدرا، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەزانکۆ و پەیمانگای حکومی و ئەهلی لە سەرانسەری کوردستان و ووڵاتانی دەرەوە، کە ژمارەیکی زۆر لە خوێندکاران بەشداریان کرد.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وەکو هاوبەشی پێشەنگای نێکست ستێپ، لەخەمخۆری بۆ داهاتووی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزە، ژمارەیەکی بەرچاو خوێندکاری دەرچووی لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر،کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجەی شەهیدی بردە پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ ئەوەی خوێندکاران سودمەندبن لە چەندین دەرفەت و هەلی ناوازە کە لەلایەن زانکۆ و لایەنە بەشدارەکانی پێشەنگاکەدا پێشکەشکرابوون، وە فۆڕمی زانکۆ لاینیان بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ بۆ پڕکرایەوە، تاوەکو داهاتوویان نەکەوێتە مەترسیەوە بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیان لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیش وەکو پیشەیی هەمیشەیی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو ئەندامانی ڕێکخراوەکە ڕۆڵیان هەبوو لە بەشێک لە ڕێکخستن و هاوکاری و هێنانی خوێندکاران لە شارەکانی کۆیە و کەرکوک و هەڵەبجەی تازە و هەڵەبجەی شەهید، کە سەنتەرەکانمان لەو شارانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو تاوەکو زۆرترین خوێندکار سودمەندبێت لە پێشەنگاکەدا.

Categories: هەواڵ