بەمەبەستی سەردانیکردن و لەنزیکەوە بینینی لاوانی سنورەکە،ڕۆژی سێ شەممه ١٤/١٠/٢٠٢٥ سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سەردانی هەریەک لە سەنتەرەکانی سەید سادق، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانی کرد.
هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو، سەردانی سەنتەرەکانی سەید سادق، هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخانی کرد، لەسەرەتای سەردانەکەیدا لەگەڵ لاوانی سەیدسادق کۆبۆوە و گوێی لەداواکاریەکانیان گرت و گفتوگۆیەکی ووردکرا دەربارەی پرسەکانی لاوان، پاشان گفتوگۆکرا دەربارەی ڕۆڵی لاوان لەسەرخستنی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
هەر لەشاری سەیدسادق بەڕێز سکرتێری ڕێکخراو سەردانی لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی سنورەکە و ئۆرگانەکانی تری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد.
لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ شارەزور هەڤاڵ هێرش نامیق سەردانی سەنتەری هەڵەبجەی تازەی کردو لەوێ چاوی کەوت بەئەندامانی ڕێکخراو و ژمارەیەک لەلاوانی سنورەکە و گفتوگۆکرا دەربارەی دۆخی لاوان لە شارەکە و پاشان بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی پێدان کە لەتوانای ڕێکخراودایە.
لەکۆتایی سەردانەکەشدا سەردانی شاری دەربەندیخان و سەنتەری دەربەندیخانی کرد و لەکۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا بەیاوەری هەڤاڵ جەمالی عەلی مینا و لێپرسراوی کۆمیتەی سنورەکە لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاوی کچان و کوڕانی سنورەکە کۆبوونەوەو باسی لاوان و بەشداری گرنگیان لەهەڵبژاردن کرا و داوایان کرد لاوان بەگڕوتین و خوێنی تازەوە هانی خەڵکی بدەن بۆ بەشداریان لە پڕۆسەی دەنگدان و سەرخستنی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ ئەوەی هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی لاوان بکرێت بەسەرکەوتنی یەکێتی، کە حزبێکە بەردەوام لەنوێبوونەوە و گەنجبوونەوەدایە.







