ڕۆژی یەکشەممە ١٨/١/٢٠٢٦ لەشاری هەولێر، هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لەگەڵ کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر پرسەکانی لاوان و چۆنیەتی خزمەتکردنی لاوان و هێنانەپێشەوەی لاوان کرد بۆ کاری ڕێکخراوەیی و حزبی و سود وەرگرتن لەتواناکانی لاوان لەسەرجەم کایەکاندا.
هەر لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو تیشکی خستە سەر بەرنامەو پلانەکانی ڕێکخراو لەساڵی نوێدا بۆ خزمەتکردنی لاوان وپەرپێدانی پەیوەندییەکانی ڕێکخراو لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دەرەوە بەمەبەستی زیاتر خرمەتکردنی لاوانی کوردستان.
لای خۆشیەوە کاروان گەزنەیی باسی لە گرنگیدانی یەکێتی کرد بەلاوان، ووتیشی لای سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لاوان سەنتەرن


