ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، وەچەرخانێکی گرینگ بوو لەمێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی نەتەوەی کوردمان و هەڵوەستەبوو دژی ستەم و زۆرداری، کە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمان بوو، دژی ڕژێمێکی دڕندە و داگیرکەر.

لەم یادە پیرۆزەدا ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان دەکات و داوادەکات هەمووان بەگیانێکی کوردانەوە پارێزگاری لەدەستکەوتەکان بکەن و بەڕژدی هەوڵبدەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی ڕاپەڕینی لەپێناوداکرا.

لەم ساڵدا کە ئەم یادە دەکەینەوە دۆخی ناوچەکە، پڕە لە ئاڵۆزی و گۆڕانکاری، هیواخوازین گەلی کورد و بڕیاربەدەستان بەوپەڕی هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەبکەن و بەوریاییەوە گەلی کورد بەزۆرترین دەستکەوتەوە لەم قۆناغە دەربازبکەن.

سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

٥/٣/٢٠٢٦

Categories: هەواڵ