لە ۳۷ ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا، کەزامێکە هەرگیز ساڕێژ نابێت و پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر تەوێلی دووژمنانی گەلەکەمانەوە، سەرمان دادەنەوێنین بۆ ڕۆحی بەرزەفڕی شەهیدانی ئەوکارەساتە، وە داواکارین هەرچی زووە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی بدات کە هەموو بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لەشارەکەدا چارەسەری پێویست بکرێن و کەمێ لە ئازاریان کەم بکرێتەوە، وە داواکارین ئەو یادە مەزنە بکرێتە هەوێنی تەبایی و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست، شارێک کە هەمیشە هێمای خۆڕاگری بووە.
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
