بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات، بەهیواین نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی خۆشی و شادی، نەورۆزی کۆتایی هاتنی نەهامەتییەکانی گەلی کوردمان و بەدەستهێنانی سەرکەوتن بێت.

ئەمساڵ جەژنی نەورۆزی کوردان لە ئان و ساتێکی هەستیاردایە. کە تەواوی ناوچەکە و جیهان لەبەردەم کێشمەکێشمی گەورە و ڕوداوی جیاوازدایە، کە کاریگەریان لەسەر هەموو نەتەوەو ووڵاتان هەیە بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد، کە لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئەگەری گۆڕانکاری گەورە و سەرتاسەری هەیە، ئێمە لە ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەهیواین ئێمەی کوردان بەهەموو ڕەنگ و ئاین و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانمانەوە، یەکبین و نەورۆز بکەینە سەرەتایەکی نوێ بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوە و بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی گەلەکەمان.

لەم جەژنە پیرۆزەدا و لەگەڵ هاوبەشیکردن لە خۆشییەکانی ئێوەدا، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان مژدەی ئەوە بەلاوان دەدات، کە ئیتر خەمەکانی لاوانی کوردستان بەجیهانی دەکات و دەبێتە دەنگ و ڕەنگی لاوانی کوردستان لە دەرەوەدا، وەک و یەکەم قۆناغیش لەبەهاری ئەمساڵدا میوانداری چەندین ڕێکخراوی گەورەی لاوان دەکات لەسەر ئاستی جیهاندا، کە ئەندامن لە یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالیست(IUSY)، کە لە کۆنفڕانسێکی تایبەت دا پرسی کورد و لاوانی کوردستان تاوتوێ دەکەن، ئەمەش دەبێتە یەکەم هەنگاو کە ڕێکخراوێکی کوردستانی تایبەت بەلاوان بینێت بۆ بەجیهانی کردنی پرسی لاوانی کوردستان.

نەورۆز و ساڵی تازەتان پیرۆز، ژیانتان سەوز و پڕ کامەرانی.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

مەکتەبی سکرتاریەت

Categories: هەواڵ