سەنتەری کەرکوکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی شوبات ٢٠٢٥، ئاهەنگی دەرچونی بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک – بەشی پزیشکی پەرستاری ئەنجامدا لە هۆڵی بۆنەکانی پارێزگای کەرکوک بە هاوکاری بەڕێز (عبدالله میروەیس)ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

لە ئاهەنگەکەدا، بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و کەس وکاری خوێندکاران ئامادەبوون.

Categories: هەواڵ