ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١-٢-٢٠٢٥ سەنتەری کەرکوکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە هاوبەشی دامەزراوەی ژیار، سیمینارێکی بۆ گەشتیار غەریب ئەنجامدا بە ناونیشانی (چۆن لاوان تواناکانی خۆیان بگۆڕن بۆ بزنس).
لە سیمینارەکەدا کە ژمارەیەک لە کچ و کوڕی لاو لە کەرکوک ئامادەی بوون، ڕاهێنەر هانی بەشداربووانی داو، ئەو ڕێگایانەی بۆ ڕوونکردنەوە کەچۆن تواناکانی خۆیان بەگەڕ بخەن و بیگۆڕن بۆ پڕۆژەی تاکەکەسی و وەبەرهێنانی تیابکەن، تاوەکو ببێتە سەرچاوەی داهات بۆیان.
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، لەوەرزی نوێی کارکردنیدا هەوڵ دەدات لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لەڕێی ۆڕک شۆپ و خول و سیمیناری تایبەتەوە هانی لاوانبدات و تواناکانیان بدۆزنەوە و ببنە خاوەن پڕۆژەی کەسی.


