ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨/١/٢٠٢٥ وەفدێکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی (هێرش نامیق) سکرتێری ڕێکخراو و ئەندامێتی هەڤاڵانی سکرتاریەت و بەڕێز ل. سەنتەری کەرکوک، لە شاری کەرکوک سەردانی هەڤاڵ (ئاسۆ مامەند) سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) ی کرد.

لەسەرەتای دیدارەکەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامند بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکە، پاشان هێرش نامیق سکرتێری ڕێکخراو سوپاسی ئەم پێشوازیە گەرمەی بەڕێزیانی کردوو، سوپاسی کرد لەپای هاوکارییەکی لە ڕابردوو بۆ ڕێکخراو و پشتیوانیەکانی ئێستای، پاشانیش کورتەیەک لە کاروچالاکییەکانی ڕابردووی ڕێکخراوی بۆ بەڕێزیان باسکرد و بەرنامە و پلانی داهاتووی ڕێکخراوی خستەڕوو بۆ خزمەتکردنی لاوانی سنورەکە.

لە کۆتایشدا ئاسۆ مامەند پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان دەربڕی و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکارو چالاکییەکانی ڕێکخراو و بەرنامە و پلانی ڕێکخراوی بەرزنرخاند بۆ ئەوەی لەداهاتوو کاری لەسەر بکرێت، بەڵێنی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەکی دا.

پاشانیش هەر لەشاری کەرکوک وەفدی سکرتاریەت سەردانی هەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندیان کرد، تەوەری گفتوگۆکان چۆنیەتی خزمەتکردنی لاوان و بەرەوپێشبردنی چالاکییەکان بوو لەسنورەکە.

Categories: هەواڵ