ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨/١/٢٠٢٥، لە شاری کەرکوک، بەڕێز (هێرش نامیق) سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی سکرتاریەت و هەڤاڵان لە سەنتەری کەرکوک، بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێز (د. ڕێبوار تەها) پارێزگاری کەرکوکیان کرد و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.

سەرەتا د. ڕێبوار تەها بەخێرهاتنی گەرمی وەفدەکەی کرد و دڵخۆشی خۆی بەو سەردانە دەربڕی، پاشان سکرتێری ڕێکخراو، پیرۆزبایی لەبەڕێز پارێزگار کردو هیوای سەرکەوتنی بۆخواست لەکارەکانی، بەڵێنی هەموو هاوکاری پاڵپشتیەکی لاوانی پێدا بۆ زیاتر خزمەتکردنی لاوانی ناوچەکە و سەرکەوتنی بەڕێزیان لەو ئەرکە پیرۆزەی پێی ڕاسپێردراوە.

لە کۆتایشدا پارێزگاری کەرکوک باسێکی لە کاروچالاکییەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک کرد بۆ خزمەتی شارەکە و باسی لەگرنگی وزەو توانای لاوانکرد بۆ کارکردن و بەردەوامی ڕۆحیەتی خزمەتکردن، وە بە شانازییەوە باسی لەوەش کرد کە سەردەمانێک ئەویش ئەندامی ڕێکخرای ئازادیی لاوانی کوردستان بووە.