ڕۆژی دووشەممە١٦/١٢/٢٠٢٤، هێرش نامیق سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان و سارینا ئەبراهمیان سکرتێری گشتی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالست بەیاوەری سەیف عەقیل جێگری سکرتێری یەکێتیەکە، سەردانی ڕێکخراوی سیید یان کرد لە شاری هەولێر، لە لایەن خاتوو شێری تاڵەبانی سەرۆکی ڕێکخراوەکە پێشوازیان لێکراو تەوەری گفتووگۆکانیان چۆنیەتی خزمەتکردنی لاوان و ئافرەتان بوو لەگەڵ کارکردن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.


