ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالست کە پێکهاتبوو لە سارینا ئەبراهمیان سکرتێری گشتی یەکێتیەکە و سەیف عقیل جێگری سەرۆک، بەیاوەری بەڕێز هێرش نامیق سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان سەردانی هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ یان کرد، سەرەتا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بەگەرمی پێشوازی لەوەفدەکە کردو دڵخۆشی خۆی بەسەردانی سکرتێر و جێگری یەکێتیەکە دەربڕی بۆ کوردستان.
هەرلەدرێژەی قسەکانیدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ باسی لە ڕۆڵ و پێگەی لاوانکرد لە بەرەوپێشچونی کۆمەڵگا و کاریگەری لاوان لەسەرجەم کایەکاندا، هەروەها باسی ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد لە گرنگیدان بەتواناکای لاوان و هێنانە پێشەوەی لاوان لەسەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتدا.
لەبەرامبەریشدا وەفدی میوان سوپاسی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ یان کرد بۆ پێشوازیکردن و دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەم پێشکەوتنانەی لەکوردستان بەدیهاتوە، هاتنە پێشەوەی لاوانیان لەناو کایە حزبی و حکومیەکان بەتایبەت لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرزنرخاند، گەشبینی خۆشیان دەربڕی بەوەی لەساڵی داهاتوو بتوان کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو لەکوردستان ببەست لەسایەی ئارمی و پێشکەوتنی کوردستان و بتوانن ڕوی ڕاستەقینەی کوردستان پیشانی لاوانی دەرەوەبدەن.



