ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/١٢/٢٠٢٤، بەڕێزان سارینا ئەبراهامیان، سەیف عەقیل و هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ، سەردانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵیان و کرد.

سەرەتا بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ بەخێرهاتنی گەرمی وەفدی میوانی کردو دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەو سەردانیکردنە و پاشان بەگشتی لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و ئیش و کارو چالاکییەکانیان پوختەیەکی باسکرد، وەهەروەها بەڕێز سارینا ئەبراهامیان سوپاسی وەزیری کردبۆ ئەم پێشوازییەو دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پێشکەوتنی کوردستان هاتنە پێشی ژنان لە سەرجەم بوارەکان.

هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و رێکخراوە جیهانییەکانی بواری لاوان لە هەرێمی کوردستان ، بۆ مەبەستی پێشخستن و شیاندنی تواناکانی لاوان و یەکخستنی دەرفەتەکانی ڕەخساندنی هەلیکار و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و سەرمایەگوزاری مرۆیی و ئابووری و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لاوان و بەهێزکردنی دەستی کاری خانمان و پاڵپشتی و گرنگیدانی زیاتر بەهەرەوەزیە کشتوکاڵیەکان و رووبەرووبونەوەی دیاردە و مەترسیەکانی سەر کۆچی گەنجان و بێکاری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ..
لەکۆتایدا لەنێوان هەردوولاماندا جەختکرایەوە لەسەر چۆنیەتی بەردەوامی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆری زانیارییەکان و پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ، بۆ هەر کارو چاڵاکی و پڕۆژەیەکی تایبەت بە خزمەت کردنی لاوانمان لەرێگەی رێکخراوەکانی سۆسیاڵ ئینتەرناشناڵی جیهانی و ناوخۆیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم .

Categories: هەواڵ