سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥/١٢/٢٠٢٤، سارینا ئەبراهمیان سکرتێری گشتی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی شۆسیالیت بەیاوەری جێگری سەرۆکی یەکێتیەکە و هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان و هەڤاڵانی سکرتارییەت، سەردانی هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵایان کرد لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر کاری پێکەوەیی بۆ زیاتر خزمەتکردنی لاوان.
هەر لە درێژەی دیدارەکەدا ڕەفعەت عەبدوڵا تیشکی خستە سەر گرنگی پێگەی لاوان لە سەرجەم کایە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا، ئەوەشی خستە ڕوو کە یەکێتی نیشتمان کوردستان چ بایەخێکی بەلاوان و پێگەی لاوانداوە لەناو کایە حزبیەکاندا، کە چەندین لاو هاتوونە پێش بۆ سەرکردایەتی و پۆستە حزبی حکومییەکان، کە ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لاوان پێگەی تایبەتیان هەیە لەناو حزبدا.
لە بەرامبەریشدا وەفدی میوانیش دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەم گرنگیدانەی حزب بەلاوان و پێشکەوتنی کوردستان لەسەرجەم ڕوەکانەوە، هیواشیان خواست کە ئەم پێشکەوتن و گرنگیدانانە سەرجەم لایەنەکان بگرێتەوە، بۆ باشترکردنی ژیانی لاوان لە سەرەجەم ڕوەکانەوە.




