ئەمڕۆ شەممە ١٤/١٢/٢٠٢٤ وەفدێکی یەکێتی لاوانی شۆسیالست کە پێکهاتبوون لە سارینا ئەبراهمیان سکرتێری یەکێتیەکە و سەیف عقیل جێگری سەرۆکی یەکێتیەکە، سەردانی بارەگای ڕێکخراویان کرد و لەلایەن هێرش نامق سکرتێری ڕێکخراو و ئەندامانی سکرتاریەت پێشوازی گەرمیان لێکرا.

پاشان کۆبوونەوەی هەردوولا بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی لاوان و بارودۆخی ناچەکە و کاریگەری لاوان لەسەر کۆمەڵگا، کەهەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوام بوون لە خزمەتکردنی لاوان و دۆزینەوەی میکانیزمی نوێ بۆ خزمەتی لاوان بەپێی پێویستی سەردەم.

پاشان تەوەری سەرەکی سەردانەکە گفتووگۆی دەربارەکرا، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتیەکە لەساڵی داهاتوو لەشاری سلێمانی و چۆنیەتی دەستکردن بەئامادەسازی بۆ کۆنگرەی ساڵی داهاتوو.

هەرلەدرێژەی گفتوگۆکاندا وەفدی میوان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە پێشکەوتنی کوردستان و سەقامگیری دۆخی ئەمنی، کە ئەمانە هەموو زەمینەسازی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێکخراوە جیهانییەکان سەردانی کوردستان بکەن و پڕۆژەکانیان بخەنە ڕوو بۆ خزمەتی دۆزی لاوان.

لەکۆتاییدا قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بەوەفدی میوانکراو کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات، بڕیاریش وایە لە ماوەی سەردانەکەیان چەندان شوێنی تر بەسەربکەنەوە بەهاوکاری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان.

Categories: هەواڵ