ئەمڕۆ شەممە ٥ ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٤، پێنجەمین و دواهەمین دیداری ئازادی لاوان /٢٠٢٤ لەشاری سلێمانی سازدرا، بۆ تاوتوێ کردنی چەندین تەوەری گرینگ، بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە لاوان و سەرجەم چین و توێژەکان و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، کە تەوەرکانیان تاوتوێ کردو هۆکار و چارەسەریان خستەڕوو کە سەرجەمیان یاداشت کران بۆ ئەوەی هاوشان لەگەڵ دەرەنجامی دیدارەکانی تر، بکرێتە ڕاسپاردەیەک و بگەیەنرێتە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.
بەرنامەی کاری دیدارەکە بەمشێوەیە بوو
پانێڵی یەکەم
تەوەری یەکەم
*ڕێگریەکانی بەردەم بەدەست هێنانی هەلی کار
پ ی د. ئاڵا به رزنجى
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی هەلی كار لە زانكۆى سلێمانى
تەوەری دووەم:
*گرنگی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک
سامان ساڵح فەرەج
مامۆستای زانكۆ و ڕاهێنەری متمانەپێكراوی ڕێكخراوی (ILO) لەپڕۆگرامی (SIYB)
پانێڵی دووەم
تەوەری یەکە
*کاریگەری مادەی هۆشبەر لەسەر لاوان.
پ.د.ژیا عباس قادر
سەرۆک بەشی کاری کۆمەلایەتی لە زانکۆی سلێمانی .
تەوەری دووەم
*کاریگەری سۆسیال میدیا لە سەر ژیانی لاوان .
د.مروان مظهر جافر
مامۆستای زانکۆ















