گروپی شانۆ بۆ شانۆی شەقام لە ووڵاتی ئێران بەشداری فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی لاهیجانی کرد بە سپۆنسەری ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، لە ماوەی نێوان ١٥ -١٨ ی ئەیلول، کە تیایدا شانۆیی (کۆچ) یان نمایش کرد، بەبەشداری سەدان ئامادەبوو.
شانۆیی(کۆچ) لە نوسین و دەرهێنانی(هونەر تاهیر) و نواندنی (پێشەوا ناصح)ــە.
شایەنی باسە گرووپی شانۆ بۆ شانۆی شەقام وەکو تاکە گرووپی شانۆ، نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیان دەکرد و ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان بە خۆشحاڵیەوە سپۆنسەری گرووپەکەی کرد بۆ بەشداریان لەو فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیە.




