لە درێژەی زنجیرە دیداری (دیداری ئازادی لاوان)، پاش دیداری دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک، چوارەمین دیدار لە شاری هەولێر سازدرا، بەبەشداری توێژی لاوان لە هەولێری پایتەخت و دەوروبەری.
دیدارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ١٨/٩/٢٠٢٤ بەبەشداری کەسانی شارەزا و خاوەن پێگەی بڕیار لە کەشێکی ئەرێنیدا ئەنجامدرا و چەندین تەوەری سودبەخشی تیایدا گەنگەشەکرا.
سەرەتای دیدارەکە بە بەخێرهاتنی میوانان و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشانیش وتاری سکرتاریەتی ڕێکخراو خوێندرایەوە و دواتر، دیدارەکە دەستی بەکارەکانی کرد.
لە پانێلی یەکەمدا دوو تەوەری گرنگ لە ژیانی ئێستای لاوان تاوتوێکران لەلایەن قسەکەرانی دیدار کە هەریەک لە بەڕێزان (ئاکام عمر علی) ڕاوێژکاری سەرچاوە مرۆییەکان بەتەوەری(ڕێگرییەکانی بەردەم بەدەستهێنانی هەلی کار) و (ئارام ئەنوەر عمر) بەتەوەری (گرنگی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک بۆ لاوان)، کە هەردوو تەوەر بەووردی باسکران و سەرجەم لایەنەکانیشیکرانەوە و پاشانیش، ئامادەبووان بە پرسیار و وەڵام زیاتر دیدارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
پاشان لە پانێلی دووەمی دیداری ئازادی لاوان/هەولێر، دوو تەوەری تر، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆرە ڕێواز فایەق) بە تەوەری (لاوان و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسی) و خاتوو (ئەمەل جەلال) بەتەوەری (گرنگی کاری خۆبەخشی لەزیادکردنی تواناکانی لاوان)، هەریەک لە پانێلیستەکان بەوردی قسەیان لەسەر تەوەرەکانیان کرد و زانیاری و ڕونکردنەوەی زۆریان بۆ لاوان خستەڕوو، پاشانیش لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار ئاراستەی پانێلیستەکان کراو گفتوگۆی چڕو وردکرا.
لە کۆتای دیدارەکەشدا سوپاس و پێزانینی ڕێکخراو، پێشکەشی پانێلیستەکان کراو، بەشداربووانی دیدار وێنەی یادگاریان پێکەوەگرت، لەکەشێکی هاوڕێیانەدا کۆتایی بە کارەکانی دیدار هات.

























