ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە سۆنگەی خەمخۆری و درک کردن بە کێشە و خەمی لاوان لەسەرتاسەر کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵدان و کارکردنی بۆ باشکردنی ژیانی لاوان و دەستدانان لەسەر برینەکان بۆ چارەسەرکردنیان دەستی کرد بە سازدانی زنجیرە دیدارێک لەژێر ناوی (دیداری ئازادی لاوان) کە دیداری یەکەم لەشاری دهۆک لە هۆڵی هۆتێل سەرگەلی سازدرا.

لە یەکەم (دیداری ئازادی لاوان) لەشاری دهۆک چەندین تەوەری گرنگ باسیان لێوەکرا کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر ژیانی لاوان و کۆمەڵگە هەیە، بۆ قسەکردن لەسەر تەوەرەکان، کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بانگهێشت کرابوون، کە بە ووردی بابەتەکانیان شیکردەوەو هۆکار و چارەسەریان خستەڕوو بۆئەوەی لەداهاتوو بتوانرێ کاریان لەسەر بکرێت و ببنە بنەمای باشکردنی ژیانی لاوان.

لە دیدارەکەدا چەندین میوان ئامادەبوون لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە کەسانی حزبی و حکومی و ڕێکخراوەیی و چالاکوانی بواری لاوان، گفتوگۆی گەرم و مانادار لەسەرجەم تەوەرەکان لەنێوان بەشداربووان و توێژەرەکان ئەنجامدرا.

تەوەرەکانی دیدارەکە پێکهاتبوون لەم تەوەرانەی خوارەوە:-

پانێلی یەکەم

هۆکارەکانی کۆچی لاوان

قسەکەر: د. هاشم زێباری مامۆستای زانکۆ.

کاریگەری مادەی هۆشبەر لەسەر لاوان.

قسەکەر: م. فاروق جمیل مامۆستای زانکۆی دهۆک

زیادبوونی ڕێژەی تەڵاق

قسەکەر : پارێزەر اومێد محمد

پانێلی دووەم

ڕێگا چارەکان بۆباشترکردنی ژیانی لاوان

قسەکەر: د. صهیب ئامێدی مامۆستای زانکۆ

Categories: هەواڵ