ئەمڕۆ یەک شەممە، بەرواری ۱٣/٤/٢٠٢٥، لە هۆڵی سەنتەری پێداگۆجی لە زانکۆی کۆیە، (خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان) بۆ لاوان و خوێندکارانی شاری کۆیە دەستی پێکرد.

خولەکە لە لایەن ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە (CDC) کراوەتەوە
خولەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و لە خولەکەدا فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بنەماکانی بزنس و چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چونە ناو دنیای کار و ئەنجامدانی کاری سەربەخۆی خۆیان، کە چۆن بیرۆکە و ئایدیاکانیان بگۆڕن بۆ کردار و ببنە خاوەن پیشەی خۆیان.

شایەنی باسە بەشداربووانی خولەکە بریتین لە ۳٥ لاو و خوێندکار، لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن و لە تەمەن ١٨ تاوەکو ٣٠ ساڵ.
لەیەکەم ڕۆژی خولەکەشدا وانەی (کارامەیی پەیوەندی و درووستکردنی پەیوەندی) لە لایەن مامۆستا سۆران عومەر بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی کۆیەوە وترایەوە.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لەوەرزی نوێی کارکردنی گرنگی بەو چالاکی و بوارانە دەدات کە زۆرترین سودی بۆ لاوان دەبێت لە درووستکردن کاری کەسی و خستنە سەرکاری لاوان، پاراستنی ژینگە و دەرخستنی بەهرەی لاوان.

Categories: هەواڵ

1 Comment

کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان – ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان · نیسان 17, 2025 at 7:31 pm

[…] ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەهەماهەنگی سەنتەری …، بۆ لاوان و خوێندکارانی شاری کۆیە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ١٧/٤/٢٠٢٥ لە زانکۆی کۆیە، کۆتایی هات […]

Comments are closed.