ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەهەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوانی کردەوە، بۆ لاوان و خوێندکارانی شاری کۆیە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ١٧/٤/٢٠٢٥ لە زانکۆی کۆیە، کۆتایی هات

خولەکە کە بۆ لاوانی شاری کۆیە و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ئامادەکرابوو، کۆی گشتی بەشداربووان بریتی بوون لە ۳٥ لاو و خوێندکار، کەماوەی پێنج ڕۆژ و ڕۆژانە بۆماوەی ۳ سعات بە تیۆری و کرداری بابەتەکانی خولەکەیان وەردەگرت، کە بابەتەکان لەلایەن مامۆستایانی ئەکادیمی زانکۆی کۆیە وترانەوە.

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی مامۆستایان و ستافی سەنتەری کۆیەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، کۆتا ڕۆژی خولەکە بەڕێوەچوو، بەشداربووان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەکردنەوەی ئەم خولانەو هیوایان خواست، ڕێکخراو بەردەوامبێت لە کردنەوەی خولی لەم چەشنە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر توانای بەشداربووان دەبێت.

بابەتەکانی خولەکە پێکهاتبوون لە:

ڕۆژی یەکەم/ کارامەیی پەیوەندیکردن و درووستکردنی پەیوەندی
ڕۆژی دووەم/ چۆنیەتی درووستکردنی سیڤی و خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتن
ڕۆژی سێیەم/ چۆنیەتی درووستکردنی پڕۆژەی بچووک

ڕۆژی چوارەم/ چۆنیەتی دانانی پلانی دارایی بۆ پڕۆژەی کەسی

ڕۆژی پێنجەم/ بەبازاڕکردن

Categories: هەواڵ