لە ڕۆژانی ١٥ تا ١٨ ی مەی ٢٠٢٥، لە شاری پریشتینا لە ووڵاتی کۆسۆڤۆ، وەفدێکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەشداریانکرد لە ئەنجومەنی ساڵانەی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالست کە بەرزترین دەسەڵاتە لە نێوان دوو کۆنگرەدا، بۆ بڕیار دان لە سەر پرسە چارەنوسسازەکانی پەیوەندیدار بە یەکێتیەکەو بارودۆخی جیهانی.
لە ڕۆژی یەکەمی ئەنجوومەنەکەدا، کۆبوونەوەی کۆمیتەی میدیتریانە( دەریای ناوەڕاست)ئەنجامدران و تاوتوێی دۆخی ناوچەکەکراو بابەتە گەرمەکان تاوتوێکران، پاشان بۆنانی ئێوارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ و سەرۆک وەزیری پێشوتری یۆنان کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووەمی ئەنجوومەنەکە بە ووتاری ڕێکخراوی میواندار دەستی پێکرد و پاشان هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ و سەرۆکوەزیرانی پێشوی یۆنان و سەرۆکی حزبی پاسۆکی یۆنان، ووتاریان پێشکەش کرد، پاشان پانێلێک پێشکەشکرا بە میوانداری ئالبین کۆرتی سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ و جۆرج پاپائەندریۆ سەرۆک وەزیرانی پێشوی یۆنان، پاشان دەستکرا بە جێبجێکردنی ئەجێندای ئەنجومەنەکە و دەنگدان لەسەر کۆمەڵێک پرس، پاشان سکرتێری گشتی یەکێتیەکە بەهەڵبژاردن لادرا، دەسەڵاتەکانی تاکو کۆنگرەی داهاتوو بە هیند مغیث سەرۆکی یەکێتیەکە بەخشرا.
لە ڕۆژی سێهەمدا ئەنجوومەن دەستی بەکارەکانی کردەوە و چەندین پرسی گرینگ تاوتوێکران و خرانە دەنگدانەوە کە لەلایەن ئەندامانی بەشدارەوە ئامادەکرابوون تایبەت بە پرس و کێشەکانی ووڵاتەکانیان بۆ ئەوەی دنگی پێویست بهێنن و بکرێنە بەربنەما بۆکارەکانی یەکێتیەکە، هەر لەڕۆژی سێهەمدا سێ جێگر بۆ سەرۆک هەڵبژێردران لەهەرسێ ووڵاتی سوید، ئەڵمانیا و پرتوگال، بڕیاردارا بە ئامادەکاری بۆ گۆنگرە لە ماوەی داهاتوودا، پاشان کۆتایی بەکارەکانی ئەنجوومەن هات.
هەر لە ئەنجومەنەکەدا وەفدی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەشداری کارایان هەبوو و چەندین دیدارو گفتوگۆی سودبەخشیان ئەنجامدا لەگەڵ ڕێکخراوە بەشدارەکان و ڕیزوولەیشنێکی هاوبەشیان لەگەڵ لاوانی باکور و ڕۆژهەڵات ئامادەکرد لەسەر پڕۆسەی ئاشتی کوردان و توانی دەنگی پێویست بهێنێت و بکرێتە بەرنامەی ئەنجومەنەکە.
یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالست، یەکێتیەکی جیهانی سۆشیالستیە کە لەساڵی ١٩٠٧ دامەزراوە و ڕێکخراوە سۆشیالستیەکان لەخۆدەگرێت، کە لەئێستادا زیاتر لە ١٣٠ ئەندامی هەیە لە زیاتر لە ۱۰۰ ووڵاتەوە، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، ئەندامی هەمیشەیی یەکێتەکەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ ــەوە ئەندامە.

Categories: هەواڵ