بەڕێزان سکرتێر و سکرتاریەت و ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان.

لە یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتاندا لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئێوە و تەواوی لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

لای ئێمە لاوان و گەنجان پێگەیەکی تایبەتیان هەیە و هەمیشە باوەڕم وایە هیچ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەک لە هەرێمەکەمان بەبێ بەشداریی کارای لاوان بەدینایەت، بۆیە ئەرکی هەموولایەکە هاوکارتان بن و پێزانینیان هەبێت بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەشی دەکەن و خۆشم پشتیوانیی بەردەوامتان دەبم.

هیوادارم بە سوودبینین لە پێشکەوتنەکانی سەردەم هاریکار و رێگەنیشاندەری لاوان بن تاوەکو ئەوانیش بە گیانێکی داهێنەرانەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی کوردستانەکەمان بدەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Categories: هەواڵ