بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

یادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان پیرۆزبێت، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ ئەخوازم.

ڕابردوو و ئێستای خەباتی ڕێکخراوەیی و ئەو پلان و بەرنامە گشتگیرەی بۆ هوشیارکردنەوەی لاوان گرتوتانەتە بەر، بۆتە مایەی گەشەکردنی لاوان و پەروەردەکردنی کادری بەئەزمون و بەهرەدار و بەئەمەک و لێوەشاوە کەپێشەنگی کۆڕی خەبات و ئەرکە رێکخراوەییەکان بن.

لەگەڵ بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا خۆتان زیاتر ڕێکبخەنەوە و ریزەکانتان ببوژێننەوە تا هاوتای قۆناغەکە داخوازی و خواستەکانی لاوان یەکبخەن لەخزمەتی ڕۆڵەکانی نیشتمانەکەماندا.

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

Categories: هەواڵ