لە یادی (٢٦)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە وەك رێكخراوێکی تایبەت بە توێژی لاوان، لە چوارچێوەی خەباتێکی مەدەنییانە خزمەتێکی زۆریان پێشکەش کردووە، بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی بەشێک لە خەون و ئاواتەکانی گەنجان.

هیوادارم ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، وەک توێژێكی گرنگی نێو كۆمه‌ڵگه‌کەمان، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری لاوان، بۆ ئەوەی بتوانن گەشەی زیاتر بە تواناکانیان بدەن و ڕۆڵی به‌رچاوی خۆیان هەبێ لە پێشکەوتنەکانی دنیای ئەمڕۆدا.

لەم یادەدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە هەمیشە پاڵپشت بین بۆ بەرەوپێشچوونی هزر و تواناکانی گەنج و لاوانی ووڵاتەکەمان، دووبارە بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٥/٢٦

Categories: هەواڵ