بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و تەواوی کادیران و ئەندامانتان دەکەم.
ڕێکخراوی ئازادی لاوان لە ماوەی ئەم ٢٦ ساڵەدا، ڕۆڵی کاریگەری لە گەشەپێدانی هۆشیاری و پێگەیاندنی لاوان بینیوە و ناوەندێكی گرنگ بووە بۆ دەرخستنی تواناكانیان.
لاوان هەمیشە هێزی بزوێنەری شۆڕش و سەرهەڵدانەکانی کوردستان بوون، یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لە دامەزراندنیەوە هێزێک بووە کە گەنج دایمەزراندووە و وزەی گەنج ئەم هێزەی گەورەکردووە و ئێستاش گەنجان داینەمۆی سەرەکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانن.
ئەمڕۆ، گرنگترین داخوازی گەنجان ڕەخساندنی هەلی کار و جێکردنەوەی داواکاریەکانیانە لەناو پانتایی کاری سیاسیی و حیزبیدا. پێویستە ڕێکخراوەکەتان بە کاری پێکەوەیی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوتاکانتان، ببنە داکۆکیکاری مافەکانی لاوان و پردی نێوان گەنجان و ویستەکانیان ببن بەپێی ئەوەی لە توانای ئێوەدا هەیە.
لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم، ئەرک و بەرپرسیارێتیتان زیاتر دەبێت. خۆتان باشتر ئامادە بکەن بۆ داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکانی لاوان و زەمینەسازی بۆ گەشەی زیاتریان.
ئێمەش هەمیشە پشت و پەنای لاوانین، چونکە لاوانی کوردستان خاوەنی ئایندەی ئەم وڵاتەن.
وەهاب هەڵەبجەیی
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
