هەڤاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان .

لەبیرەوەری 26 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان ، پیرۆزبایی دامەزراندن و بەردەوام بوونتان لێ دەکەین لەخزمەتکردنی لاوانی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیشتان بۆ دەخوازین و ڕێگەکەتان هەردەم ڕۆشن بێت .

هەڤاڵانی خۆشەویست ، گەشەپێدانی تواناکانی لاوانی کوردستان بەشێوازێکی سەردەمیانە ، بۆ وشیارکردنەوەو پێشخستنی بیرو هزری گەنجان و لاوان ، لەپێناو گێڕانەوەی ئینتیما نەتەوەیی و نیشتمانیەکان ، ئەرکی لەپێشینەی ڕێکخراوەکەتانە ، وەك چۆن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای هەرەس ، شۆڕشی نوێی هەڵگیرساندو ئومێدی بۆ هەموو کووردستان گێڕایەوەو گەنج و لاوەکانی بوونە هەوێنی دەستپێکی شۆڕش و بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان .

بێگومان لاوان پێشەنگی قۆناغەکانی ڕابردووی خەبات بوون ، ئێستاش لاوان دەبن بەپیشەنگی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان .

هیواخوازین ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لەهەنگاوەکانی داهاتوویدا ، بەبیرو بازووی سەردەمیانە ، خزمەتی گەنجان و لاوانی کوردستان بکات .

دووبارە پیرۆزبێت .

دکتۆر مـــــــــەجید محمدئەمین

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لێپرســــــــــــــــــــــــــــــــــــراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر

Categories: هەواڵ