بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان

‎یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەتان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنی زیاتر و كاری گەورەترتان بۆ دەخوازین.

‎ڕێكخراوی ئازادیی لاوان لەمێژووی كاركردنیدا خزمەتێكی بەرچاوی بە لاوانی كوردستان كردووە و رۆڵێكی گرنگی لە بەدیهێنانی خواستەكانیان و پارێزگاریكردن لە مافەكانیان گێڕاوە. هیوادارین لە داهاتووشدا پێشەنگبن لەخزمەتكردنی لاوان و وێستگەیەكی گرنگی گەشەپێدانی توانا و بەهرەكانیان بن، بۆ ئەم مەبەستەش كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان هاوكار و هەماهەنگتان دەبێت.

‎كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

Categories: هەواڵ